کوردستانی
بكوژهكهى مێردمنداڵێك دەستگیركرا
مەودا میدیا - سلێمانی |
مهودا میدیا-
پۆلیسى سلێمانى رایدهگهیهنێت "لەسەر دۆسیەی گیان لەدەستدانی مێردمنداڵێكی تەمەن 15 ساڵان لە گەڕەكی راپەڕینی شاری سلێمانی، تۆمەتبارێك دەستگیركرا".
له راگهیهندراوێكدا پۆلیسى پارێزگاى سلێمانى بڵاویكردووهتهوه "دوای ئەوەی شەوی رابردوو لە گەڕەكی راپەڕینی شاری سلێمانی دەنگی تەقە بیسترا، دەستبەجێ هێزەكانی پۆلیس گەیشتە شوێنی رووداوەكە و دەركەوت كە مێردمنداڵێكی تەمەن 15 ساڵان گیانی لەدەستداوە".
راشیگهیاندووه "لێكۆڵینەوە و بەدواداچوونی هێزەكانی پۆلیس بۆ دۆزینەوە و دەستگیركردنی تۆمەتبار بەردەوام بوو، سەرنجام دەركەوت كە تۆمەتبار كارمەندە لە فەرماندەی هێزەكانی كۆماندۆ، هەر سەرلەبەیانی ئەمڕۆ بەسەرپەرشتی و فەرمانی راستەوخۆی بەڕێز فەرماندەی هێزەكانی كۆماندۆ، تۆمەتبار دەستگیركرا و رادەستی هێزەكانی پۆلیسی سلێمانی كرا".
له راگهیهندراوهكهدا ئهوهش هاتووه "لە ئێستادا تۆمەتبار (ف ، ف ، م ) بە بڕیاری بەڕێز دادوەر و بەپێی ماددەی 405 لەیاسای سزادانی عیراق راگیراوە و لێكۆڵینەوە لەگەڵیدا بەردەوامە".
پ ح ع