کوردستانی

سەرۆکایەتیی دادگا روونکردنەوەیه‌ك بڵاوده‌كاته‌وه‌

مەودا میدیا - سلێمانی |


سەرۆکایەتیی دادگا روونکردنەوەیه‌ك بڵاوده‌كاته‌وه‌

مه‌ودا میدیا-

سەرۆکایەتیی دادگای تێهەڵچوونەوەی سلێمانی لە سەر ئه‌و بابەى كه‌ بڵاوكرایه‌وه‌  کە دادوەرێك هاوسەرەكەی لە ماڵی خۆی دەركردووە، روونکردنەوە دەدات و ده‌ڵێت "بۆ هەموولایەك رووندەكەینەوە كه‌ هیچ دادوەرێكی سەر بە ئەنجومەنی دادوەریی و سەرۆكایەتیی دادگای تێهەڵچوونەوە، كاری لەو شێوەیەی ئەنجامنەداوە".

سەرۆكایەتیی دادگای تێهەڵچوونەوەی ناوچەی سلێمانی، لە روونكردنەوەیەكیدا رایگه‌یاندووه‌ "لە چەند پێگەیەكی تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان بابەتێك بڵاوكراوەتەوە گوایە دادوەرێكی ژن هاوسەرەكەی لە ماڵی خۆی دەركردووە و پێگەكەی وەك دادوەر بەكارهێناوە لەو كارەدا".

راشیگه‌یاندووه‌ "بۆ هەموولایەك رووندەكەینەوە كە دوای بەدواداچوونمان بۆ بابەتەكە دەركەوت هیچ دادوەرێكی سەر بە ئەنجومەنی دادوەریی و سەرۆكایەتیی دادگای تێهەڵچوونەوەی ناوچەی سلێمانی، كاری لەو شێوەیەی ئەنجامنەداوە".

ئه‌وه‌ش هاتووه‌ "بەكارهێنانی نازناوی دادوەر لەلایەن كەسانێكی ترەوە كە پیشەیان دادوەر نییە و سەر بە دادگای تێهەڵچوونەوەی ناوچەی سلێمانی نین، جگە لەوەی بەرپرسیارێتی یاسایی لەسەر خودی كەسەكە دروستدەكات، نابێت ببێتە هۆی لەكەداركردنی ناو و پیشەی دادوەران".

سەرۆكایەتیی دادگا، ده‌شڵێت "پێویستە دەزگاكانی راگەیاندن و پێگەكانی تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان وردتر بن و باشتر بەدواداچوون بۆ هەر بابەتێك بكەن پێش بڵاوكردنەوەی، تاوەکو تووشی بەرپرسیارێتی یاسایی نەبن".

پ ح ع
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان