کوردستانی

لە هەرێمی کوردستان 150 ژن و پیاو لە خانەکانی بەساڵاچووان دەمێننەوە

مەودا میدیا - سلێمانی |


لە هەرێمی کوردستان 150 ژن و پیاو لە خانەکانی بەساڵاچووان دەمێننەوە

مه‌ودا میدیا-

لە هەرێمی کوردستان چوار خانەی بەساڵاچووان هەن کە 150 بەساڵاچوویان لەخۆگرتووە و تێیدا دەمێننەوە، بەشێکیان تەندروستییان باش نییە و بە جیا خزمەت دەکرێن.

بەگوێرەی ئامارێکى وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتیی حکومەتی هەرێمی کوردستان "لە هەر سێ خانە حکومییەکەی هەولێر، سلێمانی و دهۆک و هەروەها خانەیەکی بەساڵاچووان کە خێرخوازێک لە کەلار دروستیکردووە، 100 پیاو و 50 ژن خزمەت دەکرێن".

باس له‌وه‌شكراوه‌ "بەشێکی بەساڵاچووەکان پەککەوتەن و تەندروستیان باش نییە و بە جیا خزمەتدەکرێن".

هه‌روه‌ها "جگە لەو خزمەتگوزاریانەش مانگانە بڕی 45 هەزار دینار بە هەر بەساڵاچوویەک دەدرێت تا خۆی هەر شتێکی بوێت بیکڕێت".

ع
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان