کوردستانی
ئەوانەی رێگەپێدانیان وەرگرتووە دەتوانن هاتووچۆ بكەن
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
ئەوانەی لە لایەن لایەنە پەیوەندیدارەكانی سلێمانی فۆڕمی مۆڵەت و رێگەپێدانیان پێدراوە كە بتوانن بچینە سەر كارو ئیشوكارەكانیان دەتوانن هاتووچۆ بكەن.
جەلیل شەمسەدین، بەڕێوەبەری باخداری سلێمانی بە مەودا میدیای راگەیاند "دوێنێ بەڕێوەبەرایەتیمان رێگەپێدانی زۆری داوەتە خاوەن باخ و جوتیارەكان كە بتوان بەدەم كارەكانیان بچن لەو قەدەغەی هاتووچۆیە".
ئەوەشی خستەڕوو "رێگەپێدانەكە كۆمەڵێك مەرجی تیایەو یەكێك لەوانە كە ئەو جوتیارانە بەبێ گرفت دەتوانن هاتووچۆ بكەن و كارەكانیان جێبەجێ بكەن".
شەوی رابردوو پارێزگاری سلێمانی بڕیاری هەڵوەشاندنەوەی سەرجەم مۆڵەت و رێگەپێدانەكانیدا دوای ئەوەی لە بازگەكانی قەرەباڵغی دروستبووبوو.