کوردستانی
گۆڕان و ستاندار شكستیان هێنا
مەودا میدیا - سلێمانی |
مه‌ودا میدیا-
به‌پێى ئه‌و زانیارییانه‌ى له به‌رپرسێكى باڵاى ناو بزووتنه‌وه‌كه به مه‌ودا میدیا دراون، ئه‌و رێككه‌وتنه‌ى بڕیاربوو له نێوان ده‌زگاى ستاندارد‌و بزووتنه‌وه‌ى گۆڕان بكرێت شكستى هێنا.
به‌رپرسێكى باڵاى بزووتنه‌وه‌ى گۆڕان به مه‌ودا میدیاى راگه‌یاند "به‌شێكى زۆرى ئه‌ندامانى جڤاتى نیشتمانى بزووتنه‌وه‌ى گۆڕان له‌گه‌ڵ ئه‌و رێككه‌وتنه نه‌بوون كه بڕیاربووه له‌گه‌ڵ ئه‌و ده‌زگایه بكرێت".
وتیشى "بزووتنه‌وه‌ى گۆڕان زۆر له‌وه خۆى به گه‌وره‌تر ده‌زانێت له‌گه‌ڵ ده‌زگایه‌كى له‌و جۆره رێككه‌وتن بكات".
باسى له‌وه‌شكرد "رێككه‌وتنه‌كه بۆ هه‌ڵبژاردنى داهاتووى په‌رله‌مانى كوردستان بووه، به‌ڵام ده‌زگاى ستاندار به‌نیازبووه باڵاده‌ستى خۆى نیشانبدات، ئه‌مه‌ش قه‌بوڵكراو نییه بۆیه رێككه‌وتنه‌كه نه‌كراوه".
ع