عیراقی
عیراق هه‌ر بڕیارێك بدات بۆ ده‌رچوونى ئه‌مه‌ریكا رێزى ده‌گرین
مەودا میدیا - سلێمانی |
مه‌ودا میدیا-
وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمه‌ریکا سەبارەت بە داهاتووی هێزەکانی ئەمه‌ریکا لە عیراق، جەختی کردەوە کە بڕیار لەو بابەتە بە کۆدەنگی لەگەڵ حکومەتی عیراق دەدرێت.
ساموێل وێربێرگ، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمه‌ریکا رایگەیاند "واشنتن و بەغداد پەیوەندیی هاوبەشیان هەیە، جگە لەوەش عیراق دەوڵەتێکی خاوەن سەروەرییە و لێپرسراوە عیراقییەکان مافی تەواویان هەیە، قسە بە ناوی گەلی عیراقەوە بکەن".
باسى له‌وه‌شكرد "بڕیارەکان بەکۆمەڵ دەدرێن، چونکە بڕیار بە تەنیا لای ئەمه‌ریکا نییە، بەڵکو پێویستە بڕیار لەلایەن حکومەتی عیراق و ئەمه‌ریکاوە بدرێت".
سەبارەت بە داهاتووی هێزەکانی ئەمه‌ریکا لە عیراق وتیشى "بڕیار لەو بابەتە بە کۆدەنگی لەگەڵ حکومەتی عیراق دەدرێت، هەر بڕیارێک بدرێت، ئەوان رێزی دەگرن".
ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو "دەبێت سوپاسی عیراق بکەین، بۆ میوانداری کردنی هێزەکانی ئەمه‌ریکا و هێزەکانی دیکەی هاوپەیمانان، بۆ رووبەڕووبوونەوەی داعش و تێکشکاندنی لە ماوەی ئەو چەند ساڵەدا".
ع