کوردستانی
كۆبۆنى خۆراك گۆڕانكاریی به‌سه‌ردا دێت
مەودا میدیا - سلێمانی |
مه‌ودا میدیا-
وەزارەتی بازرگانی عیراق پڕۆسەی دروستکردنی کۆبۆنی خۆراک بەئەلیکترۆنی راده‌گه‌یه‌نێت و ئاماژه به‌وه‌شده‌كات "سه‌رجه‌م ئەو منداڵانەشی ناویان تۆمارنەکراوە، كه ده‌ستیانكرد به پڕۆسەکە، ناویان تۆماردەکرێت".
دواى ئه‌وه‌ى سۆران عومەر، ئەندامی په‌رله‌مانى عیراق پرسیارى له‌باره‌ى تۆمارنەکردنی ناوی نوێ بۆ کۆبۆنی خۆراک و هۆكاره‌كه‌ى كرد، له وه‌ڵامدا ئەسیر داود، وەزیری بازرگانی عیراق رایگه‌یاند "راگرتنی هه‌موو جۆره مامەڵەیەک بە کاغەز، ھۆکارەکەی بۆ ئه‌وه ده‌گه‌ڕێته‌وه كه پڕۆسەکە بەئەلیکترۆنی دەکرێت".
راشیگه‌یاندووه "پاش ئه‌وه‌ى بەئەلیکترۆنیكردنى پرۆسەکە تەواوببێت، سه‌رجه‌م مامەڵە نوێیەکانی تۆمارکردنی ناوی نوێ تەواوی دەکەن".
ئه‌مه له كاتێكدایه، دەرکردنی کۆبۆنی خۆراک بۆ خێزان و منداڵی نوێ، ماوەی چەند مانگێکە تۆمارناکرێت.
پ ح ع