کوردستانی

له‌ سه‌ر مادده‌ى هۆشبه‌ر چوار گه‌نج ده‌ستگیر ده‌كرێت

مەودا میدیا - سلێمانی |


له‌ سه‌ر مادده‌ى هۆشبه‌ر چوار گه‌نج ده‌ستگیر ده‌كرێت

مه‌ودا میدیا-

پۆلیسی ئاکرێ ده‌ستگیركردنى چوار کەسی لەسەر بەکارھێنانی ماددەی ھۆشبەر راگه‌یاند و ده‌ڵێت "تەمەنیان لەنێوان 16 بۆ 23 ساڵدایە و لە ئێستادا لێکۆڵینەوە لەگەڵیاندا بەردەوامە".

راگەیاندنی بەرێوبەرایەتیی پۆلیسی ئاکرێبڵاویكرده‌وه‌ "دوای ئەوەی کەیسێکی بەکارھێنانی ماددەی ھۆشبەر لە بەڕێوەبەرایەتییان تۆمارکرا، ھێزەکانیان لێکۆڵینەوە و بەداواچوونەکانیان دەستپێکرد و توانیان چوار کەس لەسەر بەکارھێنانی ماددەی ھۆشبەر دەستگیربکەن".

ئه‌وه‌شى خستووه‌ته‌ڕوو "ئەو چوار کەسە تەمەنیان لەنێوان 16 بۆ 23 ساڵدایە و لە کاتی دەستگیرکردنیاندا، بڕێک ماددەی ھۆشبەریش لە جۆری (کریستاڵ) دەستیبەسەردا گیراوە".

راگه‌یاندنى پۆلیس روونیشیكردووه‌ته‌وه‌ "لە ئێستاشدا بەپێی بڕیاری دادوەر ئەو چوار کەسە دەستگیرکراون و لێکۆڵینەوەش لەگەڵیاندا بەردەوامە".

پ ح ع
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان