عیراقی
باوكێك بە شێوەیەكی دڕندانە كچەكەی خۆی دەكوژێت
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
ئەمڕۆ هەینی لە گەڕەكی ئەلجیهادی بەغدای پایتەختی عیراق پیاوێك دەستگیركرا كە كچەكەی خۆی بە شێوەیەكی دڕندانە كوشتبوو.
كەناڵی سومەریە نیوزی عیراقی بڵاویكردەوە، دەزگا ئەمنییەكانی عیراق پێیانراگەیاندوون "هەواڵیان پێدراوە لەسەر بوونی منداڵێكی مردوو لە ناو نەخۆشخانەی گشتی ئەلفورات و دەستبەجێ ئەفسەری لێكۆڵینەوەیان ناردووتە نەخۆشخانەكە".
باسی لەوەشكردووە "باوكی كچەمردووەكە تەرمەكەی بردووەتە نەخۆشخانە بۆ ونكردنی تاوانەكەی، بەڵام لە رێگەی ئەنجامدانی پشكنینەوە بۆ تەرمەكە، دەركەوتووە كە شوێنی ئەشكەنجەدانی زۆر بە جەستەیەوە بووە".
ئاماژەی بۆ ئەوەشكردووە "دوای لێكۆڵینەوەكان لەگەڵ باوكی كچەكە، دانیناوە بەوەی كە بە تووندی بە دار لێیداوە و دواتر هەڵیواسیوە تا گیانیلەدەستداوە و دواتریش هێناویەتی بۆ نەخۆشخانە بۆ ئەوەی گومانی لێنەكرێت".
كەناڵەكە لە زاری هێزە ئەمنییەكانەوە باسی لەوەشكردووە "تۆمەتبارەكە لە هاوسەرەكەی، كە دەكاتە دایكی كچەكەی جیابووەتەوە و بە هۆی ناكۆكی و كێشەی خێزانی نێوانیانەوە بەو شێوەیە كچەكەی كوشتووە وەك كاردانەوە بەرامبەر هاوسەرەكەی و تۆڵەكردنەوە لێی".
ئ.پ