کوردستانی
سه‌رجه‌م خوێندكاره یه‌كه‌مه‌كان ئاشكرا كران كه چه‌ند كه‌سن و زۆربه‌یان له سنوورى بایكۆتن
مەودا میدیا - سلێمانی |
مه‌ودا میدیا-
ئه‌گه‌رچى بایكۆت بوو به‌ڵام زۆربه‌ى خوێندكاره یه‌كه‌مه‌كان له سه‌ر ئاستى هه‌رێم له پارێزگاى سلێمانین و 43 خوێندكار یه‌كه‌م و دووه‌م و سێیه‌م بوون.
لەسەر ئاستی هەرێمی كوردستان 43 كەس لە هەرسێ بەشی زانستی و وێژەیی و پیشەیی، یەکەم و دووەم و سێیەم بوون، كه زۆربەیان لە سنوورى پارێزگای سلێمانین.
لە سلێمانی 24 خوێندكار، لە هەولێر نۆ خوێندكار، لە دهۆك سێ خوێندكار، لە هەڵەبجە دوو خوێندكار، لە گەرمیان دوو خوێندكار و لە راپەڕین سێ خوێندكار، له ئاستى یەكەم و دووەم و سێیەمەکانن.
ئێوارەی دوێنێ هەینی 19ى ته‌ممووزى 2024، ئەنجامی تاقیكردنەوەكانی پۆلی 12ی ئامادەیی راگەیه‌ندرا.
پ ح ع