کوردستانی
ده‌سته‌ی داكۆكی له مامۆستایان و فه‌رمانبه‌رانی ناڕازی په‌یامێك بڵاوده‌كه‌نه‌وه
مەودا میدیا - سلێمانی |
مه‌ودا میدیا-
ده‌سته‌ی داكۆكی له مامۆستایان و فه‌رمانبه‌رانی ناڕازی ده‌ڵێن "سه‌ره‌ڕای ئه‌و بارودۆخه ناهه‌موار و گیروگرفته زۆرانه‌ی بۆ مامۆستایان و دواخستن و كه‌وتنی پرۆسه‌ی په‌روه‌رده دروستكران، به‌ڵام خوێندكاران و مامۆستایان له‌تابلۆی تێكۆشان و هه‌ڵوێستدا، شكستیان به‌و پیلانگێڕییه هێنا و ئه‌نجامه‌كانی پۆلی 12 سه‌لمێنه‌ری ئه‌و راستییه‌ن".
له راگه‌یه‌ندراوێكدا ده‌سته‌ی داكۆكی له مامۆستایان و فه‌رمانبه‌رانی ناڕازی رایانگه‌یاندووه "سه‌ره‌ڕای ئه‌و بارودۆخه ناهه‌موار و گیروگرفته زۆرانه‌ی بۆ مامۆستایان و دواخستن و كه‌وتنی پرۆسه‌ی په‌روه‌رده دروستكران، به‌ڵام خوێندكاران و مامۆستایان له‌تابلۆی تێكۆشان و هه‌ڵوێستدا، شكستیان به‌و پیلانگێڕییه هێنا".
ئه‌وه‌ش هاتووه "بۆ هه‌مووان ده‌ركه‌وت پاساوه نابه‌جێكانی ده‌سه‌ڵات سه‌رجه‌میان به‌شه‌رمه‌زاریه‌وه هه‌ڵوه‌رین و مه‌ودای درۆكانیان رۆژ به رۆژ كورتتر ده‌بنه‌وه، هاوشێوه‌ی ته‌مه‌نی ده‌سه‌ڵاته ناشه‌رعییه‌كه‌یان".
ئه‌و ده‌سته‌یه‌ى ناڕازى ئه‌وه‌شیان خستووه‌ته‌ڕوو "ئه‌نجامه‌كانی پۆلی 12 سه‌لمێنه‌ری ئه‌و راستییه‌ن كه ده‌وامكردنی به زۆر و له‌ژێر فشاردا ده‌رئه‌نجامه‌كه‌ی ته‌نها شكست و ماڵوێرانییه، سه‌ره‌ڕای بایكۆت بۆ ماوه‌ی 150 رۆژ له‌گه‌ڵ خۆپیشاندانی به‌رده‌وام دژی سته‌مكاریی و خۆسه‌پێنی خۆسه‌پێنه‌كان، به‌ڵام ده‌رئه‌نجامی دڵسۆزی و هه‌ڵوێست هه‌ر سه‌ركه‌وتن و پێشكه‌وتنه".
ئێواره‌ی دوێنێ هه‌ینى19ى ته‌ممووزى 2024، ئه‌نجامی تاقیكردنه‌وه‌كانی پۆلی 12ی ئاماده‌یی بڵاوكرانه‌وه و به‌پێى ئه‌نجامه‌كانیش، زۆربه‌ی یه‌كه‌م و دووه‌م و سێیه‌ممه‌كان له سنووری پارێزگای سلێمانین كه له سه‌ره‌تاى ده‌ستپێكى ده‌وامه‌وه ماوه‌ی زیاتر له سێ مانگ به هۆى دواكه‌وتن و پێنه‌دانى وممچه له كاتى خۆیدا، بایكۆتی هۆڵه‌كانی خوێندن كرا.
پ ح ع