کوردستانی
كاتى په‌ڵپ گرتنی خوێندكاران ئاشكرا كرا "كاته‌كه‌ى دیاریكراوه"
مەودا میدیا - سلێمانی |
مه‌ودا میدیا-
وەزارەتی پەروەردە، كاتى پەڵپ گرتنی خوێندكاران لە ئەنجامی تاقیکردنەوەکانی پۆلی 12ی ئاماده‌یی راده‌گه‌یه‌نێت و ئاماژه به‌وه‌ده‌كات "ته‌نها پێنج رۆژ كاتیان هه‌یه تاوه‌كو پەڵپ (اعتراض) لە ئەنجامەکان بگرن".
له راگه‌یه‌ندراوێكدا وەزارەتی پەروەردەى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان بڵاویكردووه‌ته‌وه "لە رۆژی 21-7-2024 تاوەکو رۆژی 25-7-2024 تا کۆتایی هاتنی کاتی دەوامی فەرمیی، پەڵپەکان وەردەگیرێت".
ده‌شڵێت "قوتابیان و خوێندکاران لەکاتی هەبوونی ناڕەزایی لە دەرئەنجامی نمرەکانتان، دەتوانن لە رێگەی قوتابخانەکان فۆرمی پەڵپ (اعتراض) پڕبکەنەوە، دڵنیاتان دەکەینەوە بە وردی لە پەڵپەکانتان دەکۆڵینەوە".
ئه‌وه‌ش هاتووه "هەر قوتابییەک سوودمەند بووبێت لە نمرەی کێرڤ، واتە نمرەکەی لە بابەتێک بۆ گەیهندرابێتە (50) بۆی هەیە لە کاتی پەڵپگرتندا داوای هەڵوەشاندنەوەی ئەو نمرەیە بکات، بەمەش مافی دەبێت لە خولی دووەم تاقیکردنەوە بکاتەوە".
ئێوارەی دوێنێ هەینی19ى ته‌ممووزى 2024، ئەنجامی تاقیكردنەوە گشتییەكانی پۆلی 12ی ئامادەیی بە هەموو بەشەکانییەوە بۆ ساڵی خوێندنی 2023-2024 راگەیه‌ندرا.
پ ح ع