کوردستانی
وێستگه‌ى هه‌ڵسه‌نگاندنى پێشوه‌خته بۆ دیاریكردنى خۆڵ و تیشكه زیانبه‌خشه‌كان دروستده‌كرێت؟
مەودا میدیا - سلێمانی |
مه‌ودا میدیا-
تاوه‌كو ئێستا له هه‌رێمى كوردستان، وێستگه‌ى هه‌ڵسه‌نگاندنى پێشوه‌خته بۆ دیاریكردنى خۆڵ و تیشكه زیانبه‌خشه‌كان بوونى نییه و وته‌بێژى فه‌رمانگه‌ى ژینگه‌ى سلێمانیش رایده‌گه‌یه‌نێت "له ئێستادا به‌رنامه و پلانى وێستگه‌یه‌كى له‌و شێوه‌یه له ئارادا نییه"، ده‌شڵێت "قه‌یرانى دارایی كاره‌كانیانى راگرتووه".
ئه‌گه‌رچى ئه‌نجومه‌نى باڵاى ژینگه‌ى هه‌رێم رایگه‌یاندووه، له پلانیاندا هه‌یه وێستگه‌ى هه‌ڵسه‌نگاندنى پێشوه‌خته بۆ دیاریكردنى خۆڵ و تیشكه زیانبه‌خشه‌كان له هه‌رێمى كوردستان دروستبكه‌ن، به‌ڵام تاوه‌كو ئێستا پلانى دانانى ئه‌و پرۆژه‌یه نه‌گه‌شتووته پارێزگاى سلێمانی.
مسته‌فا جمعه فازڵ، وته‌بێژى فه‌رمانگه‌ى ژینگه‌ى سلێمانى بۆ مه‌ودا میدیا رایگه‌یاند "له ئێستادا به‌رنامه و پلانى ئه‌وه له ئارادا نییه كه وێستگه‌یه‌كى له‌و شێوه‌یه دروستبكرێت، ئه‌وه‌ى هه‌یانه ئامێرێكه بۆ دیاریكردنى گازه زیانبه‌خشه‌كان، كه ئه‌ویش ساڵانى پێشتر كارى ده‌كرد و ئێستا له كار كه‌وتووه".
وتیشى "بۆ ماوه‌ى سێ ساڵێك كارى كرد، به‌ڵام له‌به‌ر ئه‌وه‌ى ئه‌و ئامێره به‌شى هه‌ستیار ( حاصه)ی هه‌یه، زوو زوو پێویستده‌كات بگۆڕدرێت، چونكه تێكده‌چن و خراپ ده‌بن".
سه‌باره‌ت به چاكنه‌كردنه‌وه‌شى، ئاماژه‌ى به‌وه‌كرد "چه‌ند جارێك نووسراویان بۆ وه‌زاره‌تى دارایی و ده‌سته‌ى پاراستن و چاككردنه‌وه كردووه، هه‌روه‌ها له رێگه‌ى پارێزگاشه‌وه له‌گه‌ڵ یونسێف قسه‌یان كردووه به‌ڵام وه‌ڵامێكى ئه‌رێنییان وه‌رنه‌گرتووه".
روونیشیكرده‌وه "تاوه‌كو ئێستا هه‌وڵێكى زۆریان داوه چاكیبكه‌نه‌وه، به‌ڵام پاره‌یه‌كى زۆرى ده‌وێت و به هۆى قه‌یرانی داراییه‌وه بۆیان خه‌رج ناكرێت".
پ ح ع