عیراقی

یاسای پێدانی پاسپۆرتی دبلۆماسی بە پەرلەمانتاران هەڵدەوەشێتەوە

مەودا میدیا - سلێمانی |


یاسای پێدانی پاسپۆرتی دبلۆماسی بە پەرلەمانتاران هەڵدەوەشێتەوە


مەودا میدیا-
ژمارەیەك لە ئەندامانی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق لە رێگەی كۆكردنەوەی واژۆوە دەیانەوێت یاسای پێدانی پاسپۆرتی دبلۆماسی بە ئەندامانی ئەنجومەنەكە هەڵبوەشێننەوە و گۆڕانكاری تێدا بكەن.

حەیدەر موتەیری، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند "پێدانی پاسپۆرتی دبلۆماسی هەمیشەیی بە ئەندامانی ئەنجومەنی نوێنەران هەڵەیەكی گەورەیە و دەبێت هەڵبوەشێتەو و ماوەكەی كەم بكرێتەوە بۆ چوار ساڵ یان هەشت ساڵ تا ئەوكاتەی ئەو كەسە ئەندامی ئەنجومەنەكەیە و دواتر لێیوەربگیرێتەوە". 

وتیشی "پێدانی پاسپۆرتی دبلۆماسی پەیوەستە بەو ئەركەی كە ئەندامانی ئەنجومەنی نوێنەران هەیانە و پێویستە بە كۆتاییهاتنی ئەركەكەیان ئەو پاسپۆرتەشیان لێوەربگیرێتەوە".

ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد "هەرچەندە لە ناو پەرلەماندا هەوڵێكی زۆر هەیە بۆ رێگریكردن لە هەڵوەشانەوە و گۆڕانكاری لە یاساكەدا، بەڵام ئەوان هەوڵی خۆیان دەدەن و ژمارەیەكی زۆریش واژۆیان كۆكردووەتەوە بۆ ئەو مەبەستە". 
ئ.پ

Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان