عیراقی

وردبینی لە ناوی كاندیدانی پەرلەمان دەكرێت

مەودا میدیا - سلێمانی |


وردبینی لە ناوی كاندیدانی پەرلەمان دەكرێت

مەودا میدیا-
دوای كۆتاییهاتنی وەرگرتنی ناوی كاندیدان و لیست و قەوارەكان وردبینی لە ناوی ئەو كەسانە دەكرێت كە دەیانەوێت وەك كاندیدی سەربەخۆ و لیست و قەوارەكان بەشداری لە هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان بكەن. 

جومانە غەلای، وتەبێژی كۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عیراق رایگەیاند "ئێستا كۆمسیۆن سەرقاڵی وردبینیكردنە لە ناوی ئەو كەسانەی كە ناوی خۆیان تۆمار كردووە چ بەشێوەی سەربەخۆ یان لە چوارچێوەی لیست و قەوارەكان بۆ ئەوەی ببنە كاندید بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان". 

وتیشی "لە 18 ی ئەم مانگەوە وەرگرتنی ناوی كاندید و لیست و هاوپەیمانییەكان كۆتاییهاتووە و چیتر ئەو پرۆسەیەش دووبارە نابێتەوە". 

ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد "لە دوای كۆتاییهاتنی وردبینیكردن بۆ ناوەكان رۆژێك دیاری دەكەن بۆ ئاشكراكردنی ناوی كاندیدەكان و پێدانی ژمارە بە كاندیدەكان بەشێوەی ئەنجامدانی تیروپشك". 
ئ.پ

Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان