عیراقی
سەرکردەیه‌كی هه‌ره مەترسیدار ده‌ستگیر ده‌كرێت
مەودا میدیا - سلێمانی |
مه‌ودا میدیا-
ئاسایشی نیشتیمانی عیراق رایده‌گه‌یه‌نێت "سەرکردەیه‌كی هه‌ره مەترسیداری داعشیان ده‌ستگیركردووه و خۆیشى دانى پێداناوه كه سه‌ر به‌و رێكخراوه‌یه و دانی بە بوونی گۆڕستانێکشدا ناوه کە تەرمی شەهیدانی ئەندامانی دەزگا ئەمنییەکان و هاوڵاتییانی مه‌ده‌نی تێدایه".
لە بەیاننامەیەکدا دەزگای ئاسایشی نیشتیمانی عیراق رایگه‌یاند "بە زانیارییە هەواڵگرییە وردەکان و بەدواداچوونی مەیدانی کە چەند مانگێکی خایاند، توانیمان یەکێک لە سەرکردە هەرە مەترسیدارەکانی رێکخراوی تیرۆریستی داعش کە بە (ئه‌بو هبه) ناسراوە، بەپێی ماددەی 4ی تیرۆر ده‌ستگیر بكه‌ین".
راشیگه‌یاندووه "دوای لێکۆڵینەوەی قووڵ لەگەڵیدا، دانی بەوەداناوە کە سەر بە ریزەکانی ئەو رێکخراوە تیرۆریستییەیه لە فەللوجە و وەک بەرپرسی ئەمنیی بۆ دەوڵەت کاری کردووە".
له به‌یاننامه‌كه‌دا ئه‌وه‌شخراوه‌ته‌ڕوو "ئه‌و ده‌ستگیركراوه دانی بە بوونی گۆڕستانێکدا ناوه کە تەرمی شەهیدانی ئەندامانی دەزگا ئەمنییەکان و هاوڵاتییانی مه‌ده‌نی تێدایه کە دەستگیری کردوون و بەشداریی كردووه لە کوشتنیان".
روونیشیكردووه‌ته‌وه "شوێنی گۆڕستانەکە لە قەزای فەللوجە ئاشکرا بووە، هەروەها پاشماوەی قوربانییەکان کە ژمارەیان سێ شەهید بوون، هەڵکەندراون و تا ئێستاش لێکۆڵینەوە بەردەوامە بۆ ئەوەی ته‌واوی ته‌رمه‌كان ده‌ربهێندرێن".
پ ح ع