عیراقی

ژماره‌یه‌ك له‌ ئه‌ندامانى گرووپه‌ توندڕه‌وه‌كه‌ ده‌ستگیر ده‌كرێن

مەودا میدیا - سلێمانی |


ژماره‌یه‌ك له‌ ئه‌ندامانى گرووپه‌ توندڕه‌وه‌كه‌ ده‌ستگیر ده‌كرێن

مه‌ودا میدیا-

هێزە ئەمنییەکانی عیراق دەستگیر کردنى 39 ئەندامی گرووپی قوربانیییه‌كان راده‌گه‌یه‌نێت، كه‌ چوار كه‌سیان بەنیاز بوون بەشێوەی تیروپشک یه‌كێكیان هەڵبژێرن بۆ ئەوە خۆی بکوژێت.

له‌ راگه‌یه‌ندراوێكدا دەزگای ئاسایشی نیشتیمانیی عیراق رایگه‌یاندووه‌ "لە چوار پارێزگای عیراق 39 ئەندامی گرووپی قوربانییەکانیان دەستگیر کردووە، کە چوار كه‌سیان بەنیاز بوون بەشێوەی تیروپشک کەسێک هەڵبژێرن خۆی بکوژێت، بەڵام هێزە ئەمنییەکان رێگەیان نەداوە و دەستگیریان کردوون".

راشیگه‌یاندووه‌ "ئەو کەسانەی دەستگیر کراون لە هەر چوار پارێزگای، بەسرە، دیوانییە، زیقار و موسەنا بوون".

ئه‌وه‌ش هاتووه‌ "تۆمەتبارەکان لەکاتی لێکۆڵینەوە دانیان بە کارەکانیاندا ناوە".

گرووپی قوربانییەکان یان (عەلاهییەکان) گرووپێکی تووندڕەویی شیعەن و لەساڵی 2020ەوە لە عیراق سەری هەڵداوە، وەک خۆیان دەڵێن لە رێگەی خۆکوشتنەوە خۆیان دەکەنە قوربانی لەپێناو ئیمامی عەلیدا.

پ ح ع
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان