کوردستانی
نووسراوى پێشوه‌خته بۆ سووته‌مه‌نى هیچ كاریگه‌رییه‌كى نابێت
مەودا میدیا - سلێمانی |
مه‌ودا میدیا-
له چه‌ند رۆژی پێشوودا بریكارى وه‌زاره‌تى نه‌وتى عیراق داواى له لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كانى په‌یوه‌ست به سووته‌مه‌نى كرد كه به زویی نووسراو بكه‌ن بۆ عیراق تاوه‌كو ناردنى به‌شه نه‌وتى هه‌رێم له لایه‌ن به‌غداوه دوا نه‌كه‌وێت.
له‌و باره‌یه‌وه سه‌رچاوه‌یه‌ك بۆ مه‌ودا میدیا رایگه‌یاند "هه‌رچه‌نده جارێ زووه بۆ نووسراو كردن، به‌ڵام ئه‌گه‌ر بشكرێت پێم وا نییه هیچ كاریگه‌رییه‌كى هه‌بێت".
وتیشی "عیراق به پێى به‌رنامه و پلانى خۆى ده‌ڕوات به‌رێوه و ساڵانه به‌شى دیاریكراوى هه‌رێم ده‌نێرێت، به‌ڵام كه‌ى ده‌ینێرێت و چۆن ده‌ینێرێت ئه‌وه نازاندرێت".
ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو "عیراق گرنتى ناكرێت و ناتوانرێت پشتى پێببه‌سترێت، هه‌روه‌ها له ئێستادا عیراق هیچى له‌و باره‌یه‌وه باسنه‌كردووه".
پ ح ع