کوردستانی
فڕۆكه‌خانه‌ى سلێمانى كێشه‌ى نییه و سزاى سیاسیی ده‌درێت
مەودا میدیا - سلێمانی |
مه‌ودا میدیا-
ئه‌ندامێكى لیژنه‌ى گواستنه‌وه و گه‌یاندن له په‌رله‌مانى عیراق رایگه‌یاند، فڕۆكه‌خانه‌ى سلێمانى هیچ كێشه‌یه‌كى نییه و ته‌نها سزاده‌درێت.
كاروان یاروه‌یس، ئه‌ندامى لیژنه‌ى گواستنه‌وه و گه‌یاندن له په‌رله‌مانى عیراق رایگه‌یاند "لەدانیشتنی ئەمڕۆ یه‌كشه‌ممه، له پەرلەمانی عیراق لیژنەی گواستنەوە و گەیاندن دوای سەردانی مەیدانی بۆ فرۆکەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی بەیاننامەیەکی خوێندەوە".
باسى له‌وه‌شكرد " لەبەیاننامەکەدا داواکرا پەرلەمان و حکومەتی عیراقی هەنگاوی جددی بنێن بۆ هەڵگرتنی سزاکانی سەر فرۆکەخانەی سلێمانی".
ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو "لیژنەکەی پەرلەمان باسى له‌وه‌شكرد، فرۆکەخانەی سلێمانی هیچ کێشەیەکی یاسایی و هونەری و ئیداریی و ئەمنی نیە ئەوەی هەیە سزای سیاسیە".
ع