کوردستانی
خۆڵبارین هەندێك ناوچەی هەرێم دەگرێتەوە
مەودا میدیا - سلێمانی |
میدیا مەودا-
بەپێی پێشبینییەكانی كەشوهەوا، ئەمڕۆ و سبەی ئەگەری بەرزبوونەوەی تۆز و خۆڵبارین لە هەندێك ناوچەی هەرێمی كوردستان هەیە و پلەكانی گەرماش بەرز دەبنەوە.
بەڕێوەبەرایەتی گشتی كەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی كوردستان رایگەیاند "ئەمڕۆ ئاسمانی هەرێم ساماڵ دەبێت و پلەكانی گەرماش یەك بۆ دوو پلە بەرز دەبنەوە بەجۆرێك لە كەركووك و گەرمیان دەگاتە 47ی سیلیزی".
ئاماژەی بۆ ئەوەشكردووە "سبەینێ سێشەممەش، ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت و لەناوچە سنووریەكانی باشووری رۆژئاوای هەرێمیش ئەگەری بەرزبوونەوەی تۆز و خۆڵبترین هەیە".
كەشناسی هەرێم ئاماژەی بۆ ئەوەشكردووە " لەگەڵ ئەوەی پلەكانی گەرما یەك بۆ دوو پلە بەرز دەبنەوە، لە دوای نیوەڕۆشەوە ئەگەری كەمێك چالاك بوونی با لەناوچەكانی رۆژئاوای هەرێم هەیە".
بەرزترین پلەكانی گەرمای پێشبینیكراو بە پلەی سیلیزی بەم شێوەیە دەبێت:
هەولێر : 45
سلێمانی : 41
دهۆك : 43
كەركووك : 47
هەڵەبجە : 43
گەرمیان : 47
زاخۆ :44
سۆران : 42
حاجی ئۆمەران : 34
ئ.پ