کوردستانی
هەواڵێكی گرنگ لە بارەی كۆرۆنا... ئەگەری تووشبوونی هەزاران كەس هەیە
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
سەرخێڵ هاوڕێ، مامۆستا لە بەشی جێۆلۆجی و پسپۆڕ لەئاوی ژێر زەوی رایگەیاند "لەکوردستان لەئێستادا رەنگە هەندێک کەس بەرکەوتەیان هەبێت لەگەڵ ئاوی پاشەڕۆی شارەکان بۆیە دەزگا تەندروستیەکان ئەبێت هۆشداری و رێنمایی تەندروستی پێویستیان پێبدات و لەهەمان کات کۆمەڵێک لەئاوی پاشەرۆی شارەکان تێکەڵ بەئاوی پاکی هەندێک ناوچە دەبن".
ئاماژەی بەوەشكردووە "لە وڵاتی هۆڵەندا بەپێی چەند توێژینەوەو تێستێک لەلایەن پەیمانگایەکی هۆڵەندی بۆ تەندروستی و ژینگە و پەیمانگای توێژینەوەی ئاو لە فڕۆکەخانەی ئەمستردام ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ لە ئاوەڕۆدا دەرکەوتووە ئەمە لەکاتێکدا بەشێکی کەمی نەخۆشەکان ئەتوانرێت نەخۆشیەکە لەسیستەمی رێڕەوی خۆراکی دەم و پاشەڕۆ و پاشەڕۆکەیان بدۆزریتەوە پاشان پاشەڕۆکان لەرێگەی تەوالێتەکانەوە ئەگوازرێتەوە بۆ سیستەمی ئاوەڕۆکان".
ئەوەشی خستوەتەڕوو " ئەم پەیمانگایە پێشتر هەمان رێگەی بەکارهێناوە بۆ دۆزینەوەی کۆمەڵێک ڤایرۆسی تر وەک(norovirus) کەئەبێتە هۆی سکچون و رشانەوە، بەرێگەی مۆڵیکولەر بایۆلۆجی ڤایرۆسەکە دۆزراوەتەوە لەچەند شوێنێک لەئاوی ئاوەڕۆدا و یەکێک لەوشوێنانە پێشتر یەکەم حاڵەتی ڤایرۆسەکەی لێ تۆمارکراوە و هۆشداری دراوە بەوکەسانەی کە بەرکەوتەیان هەیە لەناوسیستەمی پاکەرەوەی ئاوی پاشەڕۆکان کەبەهیچ شێوەیەک نابێت بێ بەکارهێنانی جل و بەرگی تایبەتی و چاوێلکە و ماسک و پێڵاوی تایبەتی نزیک ئەو سەرچاوە پاشەڕۆیانە بکەونەوە".