کوردستانی
وادەی هاوتاكردنی مووچەی خانەنشینانی هەرێم لەگەڵ بەغدا ئاشكراكرا
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
لیستی مووچەی خانەنشینانی هەرێمی كوردستان بە مەبەستی وردبینیكردن و هاوتاكردنی لەگەڵ خانەنشینانی عیراق لە بەغدایە و ئەگەری هەیە لە ماوەی دوو مانگی داهاتوودا هاوتاكردنەكە تەواو ببێت.
سروە محەمەد، ئەندامی پەرلەمانی عیراق بە مەودا میدیای راگەیاند "بە وردی نازانن كەی هاوتاكردنی مووچەی خانەنشینانی هەرێم لەگەڵ بەغدا كۆتاییدێت، بەڵام وردبینیكردنی لیستی مووچەكانیان و پشكنینی لەلایەن چاودێری دارایی عیراقەوە نزیكەی دوو مانگی پێویستە".
وتیشی "تا ئەو كاتەی هاوتای خانەنشینانی بەغدا دەكرێت، مووچەی خانەنشینانی هەرێم وەك خۆی لە بەغداوە دێت و دوا ناكەوێت".
ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد "بەپێی یاسای ساڵی 2014 ی خانەنشینی عیراق، كەمترین بڕی مووچەی ئەو چینە 500 هەزار دینار دەبێت بە مەرجێك خۆی لە ژیاندا مابێت، ئەگەریش خۆی لە ژیاندا نەمابێت و سێ وارسی لە دوای خۆی بەجێهێشتبێت ئەوا بڕی مووچەكەی نزیكەی 400 هەزار دینار دەبێت".
ئ.پ