کوردستانی
نەخۆشخانەی هیوا روونكردنەوەیەك بڵاو دەكاتەوە
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
دوای بڵاوبوونەوەی هەواڵێك كە گوایا 900 نەخۆشی نوێی شێرپەنجە لە نەخۆشخانەی هیوا لە شاری سلێمانی تۆمار كراوە، نەخۆشخانەكە روونكردنەوەیەكی بڵاوكردەوە.
لە روونكردنەوەكەدا نەخۆشخانەكە ئاماژەی بۆ ئەوەكردووە "سەرلەبەری ئەو هەواڵانەی كە باس لە تۆماركردنی 900 نەخۆشی نوێ لە نەخۆشخانەكەیان دەكەن دوورن لە راستییە و هەڵبستراون.
ئەمەش دەقی راگەیەندراوەكەی نەخۆشخانەی هیوایە:
روونكردنەوەیەك لە بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی هیواوە
بەڕێزان لێرەوە دەمانەوێت روونكردنەوەیەكتان بدەینێ لەسەر ئەو هەواڵانەی كە بە ناوی دكتۆرەیەك بڵاو كراوەتەوە لە چەند پەیج و سایتێك لەسەر داتا و ئاماری شێرپەنجە، لێرەوە پێتان رادەگەیەنین ئەو ئامارانە سەرجەمیان هەڵەن و رەتی دەكەینەوە، وە هیچ پەیوەندی بە نەخۆشخانەی هیواوە نیە و هیچ بنەمایەكی زانستی نیە.
ئەو پزیشكە هیچ پەیوەندیەكی بە نەخۆشخانەی هیواوە نیە، ئێمە ئامار بڵاودەكەینەوە تەنها راستەوخۆ لە رێگەی بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی و پەیجی ففەرمی نەخۆشخانەی هیواوە دەبێت، بۆ ئاگاداریتان.
ئ.پ