کوردستانی
فێنككه‌ره‌وه كێشه‌ى ئاوى خواردنه‌وه‌ى دروستكردووه
مەودا میدیا - سلێمانی |
مه‌ودا میدیا-
به‌ڕێوه‌به‌رى ئاو و ئاوه‌ڕۆى هه‌رێم رایده‌گه‌یه‌نێت، له هه‌رێمى كوردستان به‌هه‌ده‌ردانێكى زۆر له ئاوى شیرین هه‌یه و خه‌ڵكانێك وشیارییان نییه و ئاو به‌فیڕۆ ده‌ده‌ن و گرفت دروست ده‌بێت.
ئارى ئه‌حمه‌د، به‌ڕێوه‌به‌رى گشتى ئاو و ئاوه‌ڕۆى هه‌رێم به‌مه‌ودا میدیاى راگه‌یاند "به‌هه‌ده‌ردان له‌ئاوى خواردنه‌وه هه‌یه، كه‌سانێك هه‌ن ئاو به‌فیڕۆ ده‌ده‌ن له‌كاتێكدا ئێمه له‌وه‌رزى هاویندا پێویستمان به ئاوى شیرین زیاتره".
وتیشى "به‌پێى ستانداردى جیهانى هه‌ر تاكێك رۆژانه 25 لیتر ئاو به‌كارده‌هێنێت، به‌ڵام له هه‌رێمى كوردستان ده‌گاته 400 لیتریش، واته زۆر زیاتر له رێژه‌ى ستانداردى جیهانى".
باسى له‌وه‌شكرد "هه‌روه‌ها فێنكه‌ره‌وه‌كان لە جۆری موبه‌ریده، كاریگه‌رییان له‌سه‌ر گرفتى كه‌م ئاو دروستكردووه، چونكه پێویستییان به ئاوێكى زۆره له ماوه‌ى به‌كارهێنان، ماڵ هه‌یه زیاتر له فێنككه‌ره‌وه‌یه‌كیشى هه‌یه".