عیراقی
عیراق بۆ له مهودوا پهكه*كه وهك رێكخراوێكى قهدهغهكراو ناودهبات
مەودا میدیا - سلێمانی |
مهودا میدیا-
ئەمینداریهتیى گشتیی ئەنجومەنى وەزیرانى عیراق له نووسراوێكدا كه ئاڕاستهى پهرلهمانى كردووه، داوا دەکات فەرمانگەکان پەکەکە وەکو رێکخراوی قەدەغەکراو ناوبهێنن.
نووسراوەكه ئەمڕۆ سێشەممە 23ی تەممووزى 2024، گەیشتووەتە پەرلەمانى عیراق، بهڵام لە 14ی تەممووزهوه دەرکراوە و تێیدا هاتووه "لە سەر بنەماى نووسراوێکى فەرمانگەى کاروبارى ئەنجومەنى وەزیران و لیژنەکان لە ئەمینداریهتیى گشتیى ئەنجومەنى وەزیران، کە لە 28ی ئایارى 2024 دەرچووە، سەرۆک وەزیران و فەرماندەى گشتیی هێزە چەکدارەکان، فەرمانی داوە کاتێک لە نووسراوەکاندا ناوی پەکەکە دەهێندرێت بنووسن (پارتى کرێکارانى کوردستانى قەدەخەکراو)".
ئهو نووسراوه، لەلایەن فەرح عەبوودى، بەڕێوەبەرى گشتیى فەرمانگەى کاروبارى کارگێڕى لە ئەمینداریهتیى گشتیى ئەنجومەنى وەزیرانەوە نێردراوە.
پ ح ع