جیهانی
لە ئێران 50 هەزار كەس تووشی كۆرۆنا بوون
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
بەپێی ئامارەكانی وەزارەتی تەندروستی ئێران تائێستا زیاتر لە 50 هەزار كەس تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوون.
كیانوش جەهانپۆر، وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی ئێران رایگەیاند "لە ماوەی 24 كاتژمێری رابردوو لە وڵاتی ئێران دوو هەزار و 875 كەس تووشی كۆرۆنا بوون و 124 كەسیش گیانی لە دەستداوە".
ئاماژەی بەوەشكردووە "كۆی تووشبوون بە كۆرۆنا لە ئێران زیاتر لە 50 هەزار و 468 كەسن و تائێستاش 16 هەزار و 711 كەس چاكبوونەتەوە و سێ هەزار و 10 كەس مردوون".