عیراقی

پەرلەمان مافی فەرمانبەران لە پلەبەرزكردنەوە جێگیر دەكات

مەودا میدیا - سلێمانی |


 پەرلەمان مافی فەرمانبەران لە پلەبەرزكردنەوە جێگیر دەكات

مه‌ودا میدیا-

پەرلەمانی عیراق، یاسای راژە (میلاك)ی ژمارە 25ی ساڵی 1960ی هەموار كردەوە و سەرۆكی به‌ وه‌كاله‌تى پەرلەمانیش رایده‌گه‌یه‌نێت "بەپێی هەموارە نوێیەكە مافی فەرمانبەران لە پلەبەرزكردنەوە جێگیر دەبێت".

له‌و باره‌یه‌وه‌ لە پەیامێكیدا موحسین مەندەلاوی، سەرۆكی به‌ وه‌كاله‌تى پەرلەمانی عیراق  وتى "بەهۆی هەمواركردنەوەی یاسای ڕاژە پیرۆزبایی لە فەرمانبەران دەكەن، چونكە ئه‌م هەموارە نوێیە گونجاندن دروستدەكات لە نێوان ناونیشانە وەزیفییەكان و ئەو توانا زانستییەی فەرمانبەران هەیانه‌".

وتیشى "مافی فەرمانبەران لە پلەبەرزكردنەوە بەپێی هەموارەكە جێگیر دەبێت".

ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو "سوورن لەسەر ئه‌وه‌ى جێبەجێكردنی هەمواری یاسای راژە خێرا كارى له‌ سه‌ر بكرێت، تاوه‌كو پێویستی فەرمانگەكانی دەوڵەت لە پسپۆڕییە جیاوازەكان پڕبكەنەوە".

دەقی هەمواری ژمارە 21ی یاسای راژەی ژمارە 25ی ساڵی 1960:

پ ح ع
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان