عیراقی
گرنگى هه‌ڵگرتنى یاسایه‌ك له په‌رله‌مان روونده‌كرێته‌وه
مەودا میدیا - سلێمانی |
مه‌ودا میدیا-
ئه‌مڕۆ له په‌رله‌مانى عیراق بڕگەی هەمواری یاسای باری كه‌سيى، لە خشتەی كارى پەرلەمان هەڵگیرا و له باره‌ى گرنگی هه‌ڵگرتنه‌كه‌شییه‌وه، په‌رله‌مانتارێكى عیراق رایده‌گه‌یه‌نێت "گرفت له ناو كۆمه‌ڵگا دروستده‌كات به‌تایبه‌ت ئه‌وه‌ى په‌یوه‌ندى به پرۆسه‌ى هاوسه‌رگیرییه‌وه هه‌یه و رۆڵێكى وا نامێنێته‌وه بۆ دادگا".
د.بڕیار ره‌شید، ئه‌ندامى په‌رله‌مانى عیراق بۆ مه‌ودا میدیا رایگه‌یاند "هه‌موارى بارى كه‌سيى، گفتوگۆیه‌كى زۆرى له‌سه‌ر هه‌بوو له ماوه‌ى رابردوودا ته‌نانه‌ت له ناو خودى كوتله‌ى شیعه و سوننه‌كانیش".
وتیشى "له‌و باره‌یه‌وه رای جیاواز هه‌بوو، به‌شێك له په‌رله‌مانتاران دژى وه‌ستاونه‌ته‌وه و ئه‌مڕۆش نزیكه‌ى 120 واژۆ كۆكرایه‌وه كه ئێمه‌یش به‌شێك بووین له‌وه‌ى كه له به‌رنامه‌ى كارى ئه‌مڕۆدا لاببرێت یان هه‌ڵبگیرێت".
سه‌باره‌ت به گرنگى لابردنى بڕگه‌ى هه‌موارى یاساكه، د. بڕیار، روونیكرده‌وه "گرفت له ناو كۆمه‌ڵگا دروستده‌كات به‌تایبه‌ت ئه‌وه‌ى په‌یوه‌ندى به پرۆسه‌ى هاوسه‌رگیريى و ته‌مه‌نى هاوسه‌رگیریی و كۆمه‌ڵێك بابه‌تى تره‌وه هه‌یه، وه رۆڵێكى وا نامێنێته‌وه بۆ دادگا".
ئاماژه‌ى به‌وه‌شكرد "له ئێستادا بڕگه‌كه له خشته‌ى كارى په‌رله‌مان هه‌ڵگیرا، به‌ڵام ده‌كرێت له داهاتوودا بخرێته‌وه خشته‌ى كارى په‌رله‌مانه‌وه".
پ ح ع