جیهانی

حکومەتی سوریا نهێنییەکی گەورەی کۆرۆنا دەشارێتەوە

مەودا میدیا - سلێمانی |


حکومەتی سوریا نهێنییەکی گەورەی کۆرۆنا دەشارێتەوە
 مەودا میدیا-
 
رۆژنامەی دیر شبیگلی ئەڵمانی لەچوارچێوەی لێكۆلینەوەیەكی هاوبەش لەگەڵ پێگەی سوریا ئین كۆنتنەست رۆژی چوارشەممەی رابردوو بڵاویكردەوە "حكومەتی ئەسەد راستی ژمارەی تووشبووان و مردووان بەنەخۆشی كۆرۆنا دەشارێتەوە".
 
رۆژنامەكە ئەوەشی ئاشكراكردووە "یەكەم بەركەوتەی ئەو وڵاتە بەڤایرۆسی كۆرۆنا لە 21ی ئازار بوو، ئەویش خوێندكارێك بووە لە بەریتانیا گەراوەتەوە بۆ دیمەشق لەریگەی ئیمارات و بەیروت، كاتیك پشكنینی بۆكراوە پۆزەتیڤ بووە بەلام نەخراوەتەوە كەرەنتینەوە ئەویش بەهۆی ئەوەی خویندكارەكە كچی بەرپرسێكی بالای رژێم بووە".
 
هەروەها رۆژنامەكە ئەوەشی خستوەتەروو "كە هەفتەی پێشوو حكومەتی پاكستان رایگەیاند 6 كەسیان تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوون لە رۆژانی 9 و 10ی مانگی ئازار كە لە دیمەشق گەراونەتەوە، ئەوە لە كاتێكدایە كە دەسەلاتی رەسمی ئەو ولاتە تارۆژی شەممە تەنها 4 حالەتی راگەیاندوە و ئیوارەی رۆژی شەممەش یەك حاڵەتی مردنی راگەیاند".
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان