کوردستانی

وەزارەتی دارایی روونکردنەوەیەکی بڵاوکردەوە

مەودا میدیا - سلێمانی |


وەزارەتی دارایی روونکردنەوەیەکی بڵاوکردەوە
مەودا میدیا-

وەزارەتی دارایی و ئابووری حكومەتی ھەرێمی كوردستان راگەیاندراوێکی بڵاوکردەوە لەبارەی پڕۆژەی بۆری گواستنەوەی بەرهەمە نەوتییەکان لە کۆماری ئیسلامیی ئێـرانەوە بۆ هەرێم لە مەرزی نێودەوڵەتی پەروێزخان.

وەزارەتی دارایی و ئابووری حکومەتی هەرێمی کوردستان لە راگەیاندراوەکەدا روونیکردووەتەوە "سەبارەت بە راپۆرتێکی ماڵپەڕی (Iraq Oil Repot) تایبەت بە پڕۆژەی بۆری گواستنەوەی بەرهەمە نەوتییەکان لە کۆماری ئیسلامیی ئێـرانەوە بۆ هەرێم لە مەرزی نێودەوڵەتی پەروێزخان روونی دەکەینەوە کە مەبەستی ئەم پڕۆژەیە دابینکردنی پێداویستییەکانی بازاڕی سووتەمەنی هاوڵاتییانە لە بەنزین و گاز و نەوتی سپی، بەڕەچاوکردنی رێکارەکانی خۆپارێزیی لە تەشەنەکردنی ڤایرۆسی (کۆڤید19) و پاراستنی ژیان و سەلامەتی هاوڵاتییانە و لە پێناو بەرگرتن لە بەریەککەوتنی نێوان شۆفێر و کارمەندانی هەردوولا وپ ەمپ کردنی ئەو بەرھەمە نەوتیانە راستەوخۆ لە خەزانی تانکەرەکانەوە، نەوەک بۆ مەبەستی ئاڵوگۆڕکردنی نەوتی خاو". 

ئاماژە بەوەشکراوە "ئەوەی جێگەی باسیشە تا ئێستا ئەم پڕۆژەیە نەکەوتۆتە کار بەهۆی تەواونەبوونی رێکارەکانی وەرگرتنی رەزامەندی کۆتایی لایەنە پەیوەندیدارەکان".
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان