کوردستانی

تەقینەوەی بۆمبێکی چێندراو ژمارەیەک قوربانی لێکەوتەوە

مەودا میدیا - سلێمانی |


تەقینەوەی بۆمبێکی چێندراو ژمارەیەک قوربانی لێکەوتەوە
مەودا میدیا- سازگار ئەحمەد

شەوی رابردوو لە گوندێکی سنووری قەزای خانەقین بۆمبێکی چێندراو بە ئۆتۆمبێلێکی سوپای عیراقدا تەقینەوەتەوە بەهۆیەوە ژمارەیەک سەرباز بوونەتە قوربانی.

عەمید کەمال مەحمود، فەرماندەی لیوای 5ی هێزەکانی پێشمەرگەی کوردستان بە مەودا میدیای راگەیاند "شەوی رابردوو دەوروبەری کاتژمێر 11:00 لە گوندی قایە نزیک باوە مەحمود لە سنووری قەزای خانەقین بۆمبێکی چێندراو بە ئۆتۆمبێلێکی سوپای عیراقدا تەقیەوە و بەهۆیەوە سەربازێک کوژرا و چواری دیکەش برینداربوون".

ئاماژەی بەوەشکرد "ئەو بۆمبە لەلایەن چەکدارانی رێکخراوی تیرۆرستی داعشەوە دانراون بەمەبەستی کردنە ئامانجی هێزی پێشمەرگە یان سوپای عیراق یان دانیشتووانی ئەو ناوچەیە".

سەبارەت بە ناوی بریندار و کوژراوەکان ناوبراو وتی "ئەو کەسەی کوژراوە ناوی (مەحمود راشد)ە، هەروەها بریندارەکانیش ناویان (عەمار ئەمین و ماهر سەرحان و قەحتان عەدنان و حسێن عەلی)ە".
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان