تەندروستی
نرخی دەرمان و نەشتەرگەری گۆڕانكاریی به‌سه‌ردا دێت
مەودا میدیا - سلێمانی |
مه‌ودا میدیا-
وەزیری تەندروستیی حکومەتی هەرێم، رایده‌گه‌یه‌نێت "له پێناو به‌رژه‌وه‌ندى هاوڵاتییان نرخی دەرمان و نەشتەرگەری لە نەخۆشخانەکان هه‌رزان ده‌كه‌ن".
د.سامان بەرزنجی، وەزیری تەندروستیی حکومەتی هەرێمى كوردستان لە کۆنگره‌یه‌کی رۆژنامەوانییدا ئاشكرایكرد "لە دوای ئه‌وه‌ى بڕیاردرا به لابردن و کەمکردنەوەی باج لە سەر هەندێک سێکتەر، پێداچوونەوە دەکەن و نرخی دەرمان هەرزانتر دەكه‌ن".
وتیشى "ئیتر بەهانەی باج نەماوە، له به‌ر ئه‌وه‌ش ده‌ستده‌كه‌ن بە هەڵمەتێکی نوێ بۆ دابەزاندنی نرخی نەشتەرگەرییەکان لە نەخۆشخانە تایبەتەکان".
رونیشیكرده‌وه "لە بەرژەوەندی هاوڵاتییان هەڵمەتی کەمکردنەوەی نرخەکان لە نەخۆشخانەکان ده‌ستپێده‌كه‌ن".
ئه‌مه له‌كاتێكدایه، حکومەتی هەرێم بە بڕیاریداوه به لابردنى باج لەسەر چەند سێکتەرێک، كه تێیدا کەرتی دەرمان و پێداویستی پزیشکی هه‌یه.
پ ح ع