عیراقی

پەرلەمانی عیراق هۆشداریی ده‌دات و هه‌ڵوێستى جددى راده‌گه‌یه‌نێت

مەودا میدیا - سلێمانی |


پەرلەمانی عیراق هۆشداریی ده‌دات و هه‌ڵوێستى جددى راده‌گه‌یه‌نێت

مه‌ودا میدیا-

له‌ باره‌ى له‌شكركێشییه‌كانى توركیا بۆ سه‌ر خاكى هه‌رێمى كوردستان، سەرۆکی لیژنەی ئاسایش و بەرگریی له‌ په‌رله‌مانى عیراق هۆشداریی ده‌دات و رایده‌گه‌یه‌نێت "له‌ ئه‌گه‌رى دووباره‌بوونه‌وه‌ى دەستدرێژییەكانیان، هەڵوێستی جددییان دەبێت".

لە راگەیەندراوێكدا كەریم علێوی محەمەداوی، سەرۆکی لیژنەی ئاسایش و بەرگریی لە په‌رله‌مانى عیراق رایگه‌یاند "سەركۆنەی دووبارەبوونەوەی دەستدرێژییەكانی توركیا بۆ سەر هەرێمی كوردستان دەكەین، كە دەستدرێژییە بۆ سەر خاكی عیراق و سەروەرییەكەی".

ده‌شڵێت "جەخت لەوەدەكەینەوە كە هیچ پاساوێكی یاسایی نییە رێگە بە سوپای توركیا بدات لە ترساندن و تۆقاندنی هاوڵاتییانی مەدەنی و بێزییان بەردەوامبێت، ئەوەش بەبیانووی بوونی هێزە دژبەرەكانی لەسەر خاكی عیراق".

له‌ راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ى سەرۆکی لیژنەی ئاسایش و بەرگریی هاتووه‌ "بەردەوام بوونی پرۆسە سەربازییەكانی توركیا لە ناو خاكی عیراق مایەی قبوڵكردن نییە، پێشێلكردنی سەروەریی عیراقە و هەڕەشەیە بۆ سەر ئاسایشی نیشتمانیی خاكەكەی".

داواشی لە حكومەتی توركیا كردووە، بەرپرسیارێتی هەڵگرێت و بەشێوەیەكی فەرمیی داوای لێبوردن بكات لەو هەڵسوكەوتانەی و دەستدرێژییەكان بوەستێنێت و كێشە ناوخۆییەكانی لە رێگەی كردنەوەی دەرگای گفتوگۆ لەگەڵ لایەنە تایبەتمەندەكان چارەسەربكات".

هه‌ر له‌ راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌یدا علێوى، هۆشداریشیداوە لەوەى، لە ئەگەری دووبارەبوونەوەی ئەو دەستدرێژییانەش هەڵوێستی جددییان دەبێت، بۆ ئەوەی لە داهاتوودا رێگە لە دووبارەبوونەوەیان بگرن".

پ ح ع
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان