جیهانی

کۆرۆنا روو دەکاتە خانەی بەساڵاچوان

مەودا میدیا - سلێمانی |


کۆرۆنا روو دەکاتە خانەی بەساڵاچوان
مەودا میدیا-

وەزارەتی تەندروستی فەرەنسا ئاشکرای کردووە حاڵەتەکانی تووشبوون بەڤایرۆسی کۆرۆنا لەو وڵاتە روو لە زیادبوونەوە و ئەوەشی خستووەتەڕوو کە لە ئێستادا زیاتر لە 17 هەزار گومانلێکراو لە خانەی بەساڵاچواندا هەیە.

وەزارەتی تەندروستی فەرەنسا  رایگەیاند "لەدوای تۆمارکردنی حاڵەتی تووشبوونی ڤایرۆسی کۆرۆنا لەخانەی بەساڵاچوان ژمارەی تووشبووان لە فەرەنسا زیادیکردووە  بۆ 82 هەزار و 165 کەس، هەروەها ژمارەی گیان لەدەستدا بەهۆی ڤایرۆسەکەوە بەرزبووەتەوە بۆ 6 هەزار و 507 کەس".

تەندروستی فەرەنسا ئاشکراشی کردووە "زیاتر لە 17 هەزار گومانلێکراو لە خانەی بەساڵاچوان هەیە کە گومانیان لێدەکرێت هەڵگری ڤایرۆسی کۆرۆنا بن".
Qaiwan
Qaiwan