کوردستانی

كاتى ناو هاتنه‌وه‌ى ئه‌و كه‌سانه‌ى فۆڕمیان پڕكردووه‌ته‌وه‌ بۆ كارمه‌ندبوون ئاشكرا ده‌كرێت

مەودا میدیا - سلێمانی |


كاتى ناو هاتنه‌وه‌ى ئه‌و كه‌سانه‌ى فۆڕمیان پڕكردووه‌ته‌وه‌ بۆ كارمه‌ندبوون ئاشكرا ده‌كرێت

مه‌ودا میدیا-

به‌ڕێوه‌به‌رى ئۆفیسى هه‌ڵبژاردنه‌كانى سلێمانى رایده‌گه‌یه‌نێت "له‌ رۆژى 10 مانگى داهاتوو له‌ پرۆسه‌یه‌كى ئاشكرادا به‌ تیروپشك، ناوى ئه‌و كه‌سانه‌ى فۆڕمیان پڕ كردووه‌ته‌وه‌ بۆ ئه‌وه‌ى ببنه‌ كارمه‌ند له‌ رۆژى ده‌نگداندا، هه‌ڵده‌بژێرن".


ئامانج عه‌زیز كه‌ریم، به‌ڕێوه‌به‌رى ئۆفیسى هه‌ڵبژاردنه‌كانى سلێمانى بۆ مه‌ودا میدیا رایگه‌یاند "دواى وردبینى كردنى ناوى ئه‌و كه‌سانه‌ى فۆڕمیان بۆ كارمه‌ندى رۆژى هه‌ڵبژاردن پڕكردووه‌ته‌وه‌، له‌ پرۆسه‌یه‌كى ئاشكرادا به‌ ئاماده‌بوونى میدیاكاران تیروپشك ده‌كه‌ن و ناوى ده‌رچووان راده‌گه‌یه‌نن".

سه‌باره‌ت به‌ كاتى راگه‌یاندنى ناوه‌كانیش، وتی "به‌پێى ئه‌و خشته‌ زه‌مه‌نییه‌ى لایانه‌ له‌ 10ى ئاب، تیروپشك ده‌كرێت و ئه‌و رێژه‌یه‌ى كۆمیسیۆن پێویستى پێیه‌تى هه‌ڵده‌بژێردرێت".

روونیشیكرده‌وه‌ "وه‌كو بازنه‌ى هه‌ڵبژاردنه‌كانى سلێمانى و هه‌ڵه‌بجه‌، پێویستیان به‌ 14 هه‌زار و 500 كارمه‌ند ده‌بێت و به‌ گشتى تاوه‌كو ئێستا 58 هه‌زار فۆڕم به‌ شێوه‌ى ئه‌لكترۆنى پڕ كراوه‌ته‌وه‌، به‌ڵام 42 هه‌زار به‌ شێوه‌ى وه‌ره‌قى گه‌ڕێندراوه‌ته‌وه‌ و تاوه‌كو زووتر بگه‌ڕێندرێته‌وه‌ باشتره‌، بۆ ئه‌وه‌ى ده‌رفه‌تى وردبینى كردن هه‌بێت پێش تیروپشكه‌كه‌".

به‌ مه‌به‌ستى به‌رێوه‌چوونى پرۆسه‌ى هه‌ڵبژاردن كۆمیسیۆن پێویستى به‌ ژماره‌یه‌ك كارمه‌ند هه‌یه‌ و بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش هه‌زاران فۆڕم له‌ لایه‌ن فه‌رمانبه‌ران و خوێندكاران و ده‌رچووانى زانكۆ و په‌یمانگاكانه‌وه‌ پڕكراوه‌ته‌وه‌.

پ ح ع
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان