ئابووری
وادەیەکی نوێ بۆ ناردنی مووچە راگەیەندرا
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
پەرلەمانتارێکی پارتی لە پەرلەمانی عیراق، وادەی خەرجکردنی مووچەی مانگی 10ی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان ئاشکرا دەکات.
ئەمڕۆ شەممە 2024/11/23، ئیخڵاس دلێمی، جێگری سەرۆکی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عیراق راگەیاند "لە دوو رۆژی داهاتوودا وەزارەتی دارایی عیراق، مووچەی مانگی 10ی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان خەرج دەکات".
ئەمەش لە کاتێکدایە، وەزارەتی دارایی عیراق، مووچەی مانگی 11ی فەرمانبەرەکانی خەرج دەکات، بەڵام مامۆستایان و فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان نزیکەی 50 رۆژە لە چاوەڕوانی هات و نەهاتی مووچەدان و تاوەکو ئێستا مووچەی مانگی 10یان وەرنەگرتووە.
ب ح