کوردستانی
پارتی، كەركوك دەفرۆشێتە عەرەب و توركمان
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
رێكەوتنێكی سێ قۆڵی لە نێوان پارتی و عەرەب و توركمانەكان بۆ دابەشكردنی پۆستەكانی پارێزگای كەركوك كراوە و یەكێتیش بە زۆرترین كورسییەوە لە رێكەوتنەكەدا نییە.
ئەحمەد رەمزی، ئەندامی بەرەی توركمانی رایگەیاند "رێكەوتنێكی سێ قۆڵی لە نێوان پارتی دیموكراتی كوردستان و عەرەب و توركمانەكانی كەركوك كراوە، بۆ دابەشكردنی پۆستەكانی پارێزگای كەركوك".
وتیشی "یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لە رێكەوتنەكەدا نییە، چونكە یەكێتی دەیەوێت پۆستی پارێزگاری كەركوك دوو ساڵ بە دوو ساڵ لەگەڵ عەرەبەكان دابەش بكات".
ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد " رێكەوتنەكە بەجۆرێكە كە توركمان دەتوانێت پۆستی پارێزگاری كەركوك وەربگرێت كە ماوەی 100 ساڵە نەیانتوانیوە ئەو پۆستە وەربگرن".
ئەمە یەكەم جار نییە كە پارتی لەو ناوچانە پشت لە لایەنە كوردییەكان بە تایبەتیش یەكێتی دەكات و شارە كوردییەكان لە دەستی كورد دەردەهێنێت و پێشكەش بە لایەنە عیراقییەكانی دەكات، ئێستاش جارێكی تر تەنها بە خاتری ئەوەی یەكێتی پۆستی پارێزگاری كەركوك وەرنەگرێت، پشتی لەو حزبە و لە كوردبوون كردووە و پۆستی پارێزگاری شارەكەی بە لایەنە عیراقییەكان فرۆشتووە.
ئ.پ