کوردستانی

بنكەیەك لە هەرێم كێشە بۆ رێكەوتنی عیراق و ئەمریكا درووستدەكات

مەودا میدیا - سلێمانی |


بنكەیەك لە هەرێم كێشە بۆ رێكەوتنی عیراق و ئەمریكا درووستدەكات


مەودا میدیا-
هەریەك لە عیراق ‌و ئەمریكا دەیانەوێت رێكەوتنێك بۆ كشانەوەی هێزەكانی ئەمریكا لە عیراق واژۆ بكەن، بەڵام بنكەی ئاسمانی هەریر لە هەولێر بووە بە خاڵی ناكۆك لە رێكەوتنەكەیان. 

بەپێی راپۆرتێكی رۆژنامەی زە ناشیۆناڵی بەریتانی، وەفدێكی عیراق لە واشنتۆن چەند كۆبوونەوەیەكیان ئەنجامداوە بە مەبەستی واژۆكردنی رێكەوتنێك بۆ كۆتاییهێنان بە ئەركی هێزەكانی هاوپەیمانی ‌و واژۆكردنی رێكەوتنی نوێی ئەمنی دووقۆڵی لەگەڵ هەریەك لەو وڵاتانەی كە تا ئێستا هێزەكانیان لە عیراق ماوەتەوە. 

هەر بەپێی رۆژنامەكە، خاڵێكی ناكۆك لە نێوان عیراق و ئەمریكا هەیە لە واژۆكردنی ئەو رێكەوتنە كە ئەویش بنكەی ئاسمانی هەریرە لە هەولێر كە ئەمریكا ئامادە نییە لێی بكشێتەوە بە بیانووی ئەوەی بۆ بەرەنگاربونەوەی داعش لە سوریا پێویستی بەو بنكەیە دەبێت.

رۆژنامەكە ئاماژەی  بەوەشكردووە، ئەو دوو وڵاتە رێكەوتوون لەسەرئەوەی كە كشانەوەی بەشێك لە هێزە ئەمریكییەكان دەستپێبكات، بەڵام بەشێك لە هێزە ئەمریكی ‌و نێودەوڵەتییەكان بە جیا رێكەوتنی ئەمنیی نوێ‌ لەگەڵ عیراق واژۆ دەكەن و دەمێننەوە.
ئ.پ

Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان