کوردستانی
سەرۆکایەتیی پەرلەمانی کوردستان لەگەڵ سەرۆکی فراکسیۆنەکان کۆدەبێتەوە
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا- سازگار ئەحمەد
بڕیارە ئەمڕۆ دەستەی سەرۆکایەتیی پەرلەمانی کوردستان بەمەبەستی تاوتوێکردنی چەند پرسێکی گرنگ لەگەڵ سەرۆکی فراکسیۆنەکان کۆبێتەوە.
ئەبوبەکر هەڵەدنی، سەرۆکی فراکسیۆنی یەکگرتووی ئیسلامی لە پەرلەمانی کوردستان بە مەودا میدیای راگەیاند "بڕیارە ئەمڕۆ شەممە 4ی نیسانی 2020 دەستەی سەرۆکایەتیی پەرلەمانی کوردستان لەگەڵ سەرۆکی فراکسیۆنەکان کۆبێتەوە".
لەبارەی ئەو پرسانەی گفتوگۆی لەسەر دەکرێت هەڵەدنی وتی "لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆدا پرسی سەرەکی بریتیە لە تاوتوێکردنی بابەتە داراییەکان و پرسی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان، هەروەها گفتوگۆ لەسەر چۆنیەتی چاودێریکردنی کاری پەرلەمانی بۆ پرسی حکومەت دەکرێت".
وتیشی "لە تەوەرێکی دیکەی کۆبوونەوەکەدا بەگشتیی تاوتوێی ئەم دۆخەی ئێستای هەرێمی کوردستان و ئەو رێککارانە دەکرێت کە بۆ رووبەڕووبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا گیراونەتەبەر".