کوردستانی
حكومهتى ههرێم له مەسنجەر داواى پاره و كارتى موبایل له هاوڵاتییان دهكات؟
مەودا میدیا - سلێمانی |
مهودا میدیا-
فەرمانگەی میدیا و زانیاریی ئاشكرای كردووه كهسێك به ناوى ساخته و به ناوى حكومهتى ههرێمهوه داواى پاره و كارتى موبایل له هاوڵاتییان دهكات و هۆشداریش دهدات لهوهى ئهو كهسه به سزاى یاسایی خۆى دهگات.
له راگهیهندراوێكدا فەرمانگەی میدیا و زانیاریی حکومەتی هەرێمی کوردستان بڵاویكردووهتهوه "ماوەیەکە کەسێك بە هەر دوو ناوی ساختەی (تارا کەریم ئاغا – Tara Kareem Agha و سۆزان شێخ کەمال بەرزنجی- Sozan Shex Kamal Barznje) لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا، بەتایبەتی مەسنجەری فەیسبووک، بە شێوەیەکی ساختەکارانە، بە ناوی سەرۆکایەتیی ئەنجومەنی وەزیرانەوە، داوای پارە و کارتی مۆبایل لە خەڵک دەکات".
ئهوهشهاتووه "بۆ ئاگاداریی هەموو لایەک، ئەم کەسە ساختەکارە، دوور و نزیک هیچ پەیوەندییەكی بە ئەنجومەنی وەزیرانەوە نییە و لایەنە دادوەریی و ئەمنییە پەیوەندیدارەکانیش ئاگادار کراونەتەوە کە رێکاری یاسایی لە دژی ئەم کەسە بگرنەبەر و بە دڵنیاییشەوە ئەم ساختەکارە دواجار باجی کارە نایاسایی و ساختەکارییەکانی دەدات و بە سزای یاساییی خۆی دەگات".
پ ح ع