کوردستانی
زانیاریی وردتر له سه‌ر دروستكردنى چوار به‌نداوه‌كه‌ى هه‌رێم ئاشكرا ده‌كرێت
مەودا میدیا - سلێمانی |
مه‌ودا میدیا-
به‌ڕێوه‌به‌رى گشتیی به‌نداوه‌كانى هه‌رێم زانیاریی وردتر له باره‌ى دروستكردنى چوار به‌نداوى ئاو له هه‌رێمى كوردستان ئاشكرا ده‌كات و رایده‌گه‌یه‌نێت "ره‌زامه‌ندى ته‌واوى له‌سه‌ر دراوه و ته‌نها ماوه پرۆژه‌كان بڕۆنه بوارى جێبه‌جێكردنه‌وه، به‌ڵام دیار نییه ئه‌مساڵ جێبه‌جێده‌كرێت یاخود نا".
له‌و باره‌یه‌وه، ره‌حمان خانى، به‌ڕێوه‌به‌رى گشتیی به‌نداوه‌كانى هه‌رێمى كوردستان بۆ مه‌ودا میدیا رایگه‌یاند "لیژنه‌كانى وه‌زاره‌تى كشتوكاڵ و سه‌رچاه‌وه‌كانى ئاو و حكومه‌تى هه‌رێم له‌گه‌ڵ لیژنه‌كانى به‌غدا به‌رده‌وام له كۆبوونه‌وه‌دان و پرۆپۆزه‌ڵى كۆتایی له نێوان هه‌ردوولا نووسراوه".
وتیشى "وه‌زاره‌تى كشتوكاڵ و سه‌رچاوه‌كانى ئاو ره‌زامه‌ندى ده‌ربڕیوه كه ئه‌و چوار به‌نداوه دروستبكرێت، له ئێستادا كارى له‌سه‌ر ده‌كرێت به‌ڵام له‌به‌ر ئه‌وه‌ى پرۆژه‌ى گه‌وره‌ن، تێچووى زۆرى پێویسته و كاتى زۆر ده‌وێت، بۆیه دیار نییه ئه‌مساڵ ده‌چێته بوارى جێبه‌جێكردنه‌وه یاخود نا، به‌ڵام هه‌ردوو حكومه‌تى هه‌رێم و عیراق له هه‌وڵه‌كانیان به‌رده‌وامن".
ناوبراو، ئاماژه‌ى به‌وه‌شكرد "وه‌ك حكومه‌تى هه‌رێم له به‌دواداچوونه‌كانیان به‌رده‌وام ده‌بن تاوه‌كو ئه‌و پرۆژانه بڕواته بوارى جێبه‌جێكردنه‌وه".
روونیشیكرده‌وه "ئه‌و به‌نداوانه‌ى كه پلان هه‌یه دروستبكرێن بریتیین: له به‌نداوى باكرمان له دهۆك، ته‌قته‌ق له كۆیه، مه‌نداوه له هه‌ولێر و ده‌ڵگه له ده‌ڤه‌رى پشده‌ر و قه‌ڵادزێ".
پ ح ع