عیراقی
دادگای فیدڕاڵیی به هۆكارێك سکاڵایه‌كى دژى حكومه‌تى هه‌رێم ره‌تكرده‌وه
مەودا میدیا - سلێمانی |
مه‌ودا میدیا-
دادگای فیدڕاڵیی ئه‌و سکاڵایەى ره‌تكرده‌وه، كه تێیدا داواكرابوو حکومەتی هەرێمی کوردستان هەڵبووەشێندرێتەوە ئەگەر لە سێ مانگدا هەڵبژاردن ئەنجام نەدرێت.
سکاڵاکە له‌لایه‌ن سروە عەبدولواحید، سەرۆکی فراکسیۆنی نەوەی نوێ لە په‌رله‌مانى عیراق دژى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان تۆمار كرابوو.
له دانیشتنى ئه‌مڕۆیدا، دادگای فیدڕاڵیی عیراق به بیانووى ئەوەی بابەتی سکاڵاکە لە پسپۆڕیی دادگاکەدا نییە، ره‌تیكرده‌وه.
سەرۆکی فراکسیۆنی نەوەی نوێ، داوای کردبوو "حکومەتی هەرێمی کوردستان هەڵبووەشێندرێتەوە، ئەگەر له ماوه‌ى سێ مانگدا هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان ئەنجام نەدرێت".
پ ح ع