کوردستانی

پرۆسه‌ى دابه‌شكردنى زه‌وی به‌ سه‌ر فه‌رمانبه‌راندا خێراتر كرا

مەودا میدیا - سلێمانی |


پرۆسه‌ى دابه‌شكردنى زه‌وی به‌ سه‌ر فه‌رمانبه‌راندا خێراتر كرا

مه‌ودا میدیا-

سه‌رۆكى شاره‌وانیی كه‌لار رایده‌گه‌یه‌نێت "پرۆسه‌ى دابه‌شكردنى زه‌وی به‌ سه‌ر فه‌رمانبه‌راندا خێراتر كرا و ده‌بێت به‌ زووترین كات رێكاره‌كان ته‌واو بكه‌ن".

ئه‌مڕۆ یەکشەممە 28ى ته‌ممووزى 2024، ساسان عەونی، وەزیری شارەوانی لەگەڵ نوێنەری بەڕێوەبەرایەتیی شارەوانییەکانی هەرێمی کوردستان کۆبووه‌ و رێكاره‌كان و ئاماده‌كارییه‌كانى دابه‌شكردنى زه‌وی به‌سه‌ر فه‌رمانبه‌راندا گفتوگۆى له‌ باره‌وه‌ كرا.

له‌ باره‌ى ناوه‌ڕۆكى كۆبوونه‌وه‌كه‌ش، ئه‌كره‌م صاڵح، سه‌رۆكى شاره‌وانیی كه‌لار بۆ مه‌ودا میدیا رایگه‌یاند "كۆبوونه‌وه‌كه‌ سه‌باره‌ت به‌ خێراتركردنى رێكاره‌كان و ئاماده‌كردنى دابه‌شكردنى زه‌وى به‌سه‌ر فه‌رمانبه‌ران ئه‌نجامدرا".

وتیشى "له‌ ئێستادا ده‌سه‌ڵاته‌كان شۆڕكراوه‌ته‌وه‌ له‌ بواره‌ جیاجیاكاندا و ده‌بێت به‌ زووترین كات رێكاره‌كان ته‌واو بكه‌ن".

سه‌باره‌ت به‌ كاتى دابه‌شكردنی زه‌وییه‌كانیش به‌سه‌ر فه‌رمانبه‌راندا، سه‌رۆكى شاره‌وانى كه‌لار، روونیكرده‌وه‌ "كه‌ ده‌سه‌ڵاته‌كان دابه‌زێندرابێت بۆ وه‌زاره‌ته‌كان و كوژاندنه‌وه‌ى زه‌وى بۆ لیژنه‌كانى 222، ئه‌وه‌ خۆى له‌ خۆیدا ئاسانكاریییه‌كى زۆر باشه‌ و ئیتر ده‌ست به‌ نه‌خشه‌ و رێكاره‌كانى زه‌وییه‌كان ده‌كرێت".

زیاتر وتى "له‌ راستییه‌ دابه‌شكردنى زه‌وى پرۆسه‌یه‌كى كرده‌ییه‌ و كاتى پێویسته‌، به‌ڵام قۆناغێكى زۆر باش چووه‌ته‌ پێشه‌وه‌".

پ ح ع
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان