کوردستانی
ژمارهیهكى تر له فهرمانبهران و خانهنشینان زهوى وهردهگرن
مەودا میدیا - سلێمانی |
مهودا میدیا-
وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزاری حكومهتى هەرێمی کوردستان رایدهگهیهنێت "زەوی بەسەر فەرمانبەران و خانەنشینانی سنووری ماددەی 140 دابەشدەکرێت و بۆ ئهو مهبهسته نووسراومان كردووە بۆ ئهنجامدانى كاری پێویست".
لە راگەیەندراوێکدا، ساسان عەونی، وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزار رایگهیاند "سەرۆك وەزیرانی هەرێمی كوردستان رایسپاردووین بۆ ئەوەی كاری پێویست ئەنجام بدرێت بە پێدانی زەوی بە فەرمانبەران و خانەنشینانی هەرێمی كوردستان كە هەڵگری كارتی زانیاریی ناوچەكانی ماددەی 140 و دەرەوەی ئیدارەی هەرێمی كوردستانن".
ئهوهش هاتووه "نووسراومان ئاڕاستەی گشت وەزارەت و دەستە و فەرمانگە و دامودەزگەكانی حكومەتی هەرێمی كوردستان كردووە بۆ ئەوەی پاڵپشت بە رەزامەندیی سەرۆك وەزیران، كاری پێویست ئەنجام بدەن بە پێدانی فۆڕمی زەوی بە فەرمانبەران و خانەنشینانی هەرێمی كوردستان كە هەڵگری كارتی زانیاریی ناوچەكانی ماددەی 140 و دەرەوەی ئیدارەی هەرێمی كوردستانن".
روونیشیكردووهتهوه "فۆڕمەکانیان لەگەڵ لیستی وەزارەت و دەستە و فەرمانگە و دامودەزگانی نەبەستراو بە وەزارەت بەرز بكرێنەوە و دواتر وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار شوێنی وەرگرتنی زەوییان بۆ لە نزیكترین شوێنی نیشتەجێبوون یان بوونی زەوی بەردەست دەستنیشان دەكات".
پ ح ع