کوردستانی
كۆڵبه‌رێكى گه‌نج كوژرا
مەودا میدیا - سلێمانی |
مه‌ودا میدیا-
کۆڵبەرێک بە ناوی نازم سەفەری، خەڵکی گوندی نوێنى سەر بە شاری سەوڵاوا، بە تەقەی سوپاى پاسداران لە سنووری دزاوەری نەوسوود كوژرا.
رێكخراوى مافى مرۆڤى هه‌نگاو بڵاویكرده‌وه "ئه‌و كۆڵبه‌ره به‌بێ ئاگاداركردنه‌وه‌ى پێشوه‌خته، ته‌قى لێكراوه و ده‌ستبه‌جێ گیانى له ده‌ستداوه".
باس له‌وه‌شكراوه "به‌ركه‌وتنى به‌فیشه‌ك ئەو کۆڵبەرە بۆ نەخۆشخانەی پاوە گواستراوه‌ته‌وه و ته‌رمه‌كه‌شى تائێستا رادەستی بنەماڵەکەی نەکراوەتەوە".
به‌پێى ئاماره‌كان، مانگانه به ده‌یان كۆڵبه‌ر به‌هۆى ته‌قه‌ى سوپاى پاسداران ده‌كوژرێن و بریندار ده‌بن و ساڵانه‌ش سه‌دان كۆڵبه‌ر ده‌كوژرێن.
ع