کوردستانی

توركیا و په‌كه‌كه‌ به‌ مه‌به‌ست شه‌ڕیان بۆ هه‌رێم گواستووه‌ته‌وه‌

مەودا میدیا - سلێمانی |


توركیا و په‌كه‌كه‌ به‌ مه‌به‌ست شه‌ڕیان بۆ هه‌رێم گواستووه‌ته‌وه‌

مه‌ودا میدیا-

به‌پێى راپۆرتى چه‌ند دامه‌زراوه‌یه‌ك، كه‌ چاودێرى شه‌ڕى په‌كه‌كه‌و توركیا ده‌كه‌ین، ئه‌و دوو لایه‌نه‌ به‌ مه‌به‌ست شه‌ڕى خۆیان بۆ ناو خاكى هه‌رێمى كوردستان گواستووه‌ته‌وه‌.

سێ دامه‌زراوه‌ى چاودێرى به‌ناوه‌كانى گروپى قه‌یرانى نێوده‌وڵه‌تى، وۆچ و دامه‌زراوه‌ى ستراتفۆر باسیان له‌وه‌ كردووه‌ "ئاستی پێکدادانەکانی نێوان تورکیا و پەکەکە لە ناو خاکی تورکیا زۆر کەم بووەتەوە و زۆربەی پێکدادانەکان لە ناو خاکی هەرێمی کوردستان ئەنجام دەدرێت".

هه‌روه‌ها "لە شەش ساڵی رابردوودا ئاستی پێکدادانە سەربازییەکانی نێوان تورکیا و پەکەکە لە ناوخۆی هەرێم به‌راورد بە ساڵەکانی رابردووی زیاتر لە دوو ئەوەندەیه‌".

له‌ لایه‌كى تره‌وه‌ ئه‌وه‌ش باسكراوه‌ "ئەو ئۆپراسیۆنانه‌ى توركیا ناتوانێت رێگری بکات لە په‌یوه‌ندى پەکەکە لەگەڵ ناوخۆی تورکیا، بە گوێرەی لێکدانەوەکانی ئەو دامەزراوە، ئۆپراسیۆنی نوێی تورکیا بەهۆی ترس لە لێکەوتە نێودەوڵەتییەکان کورت خایەن دەبێت".

ع
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان