کوردستانی
سودانى: ئاماده‌كارییه‌كانى هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مانى كوردستان ته‌واوبوون
مەودا میدیا - سلێمانی |
مه‌ودا میدیا-
سه‌رۆكى حكومه‌تى عیراق رایگه‌یاند، ئاماده‌كارییه‌كان بۆ هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مانى كوردستان ته‌واوبوون و پێویستییه‌كان ئاماده‌كراون.
محەمەد شیاع سودانی، سەرۆک وەزیرانی عیراق لەگەڵ عامر مو‌سا حسێنی بەرپرسی کارگێڕی هەڵبژاردنەکانی سەر بە کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانی عیراق کۆبووەوە و لە کۆبوونەوەکەدا، ئامادەکارییەکانی کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکانی عیراق بۆ بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی هەرێمی کوردستان تاوتوێ کرا.
سودانی وتوویەتی "حکومەتی عیراق پێداویستی تەواوی بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان دابینکردووە کە بڕیارە لە 20ى مانگی ئۆکتۆبەری ئەمساڵ ئەنجام بدرێت".
ئاماژەی بەوەشكردووه "بوونی کۆمسیۆنێکی بێلایەن بۆ بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنێکی پاک گرنگە چونکە گەرەنتی بەردەوامی پڕۆسەی هەڵبژاردن دەکات".
ع