کوردستانی
توركیا بۆردوومانى هه‌رێمى كوردستانى كرد
مەودا میدیا - سلێمانی |
مه‌ودا میدیا-
ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه، توركیا ده‌ستى به بۆردوومانى چه‌ند ناوچه‌یه‌كى هه‌رێم كرده‌وه.
به‌پێى زانیارییه‌كانى مه‌ودا میدیا "فڕۆكه جه‌نگییه‌كانى توركیا له سنورى ئامێدى به‌چڕى ده‌ستیان به بۆردوومانى بنكه‌و باره‌گاكانى پارتى كرێكارانى كوردستان كردووه".
ئه‌و بۆردوومانانه‌ى توركیا ماوه‌ى زیاتر له مانگێكه به‌شێوه‌یه‌كى چڕ له سنورى ئامێدى و چیاى مه‌تیان به‌رده‌وامى هه‌یه.
هه‌روه‌ها ناوه ناوه سنورى پێنجوێن و گه‌رمیان و چه‌مچه‌ماڵ و شارباژێریش بۆردوومان ده‌كه‌ن.
له ماوه‌ى رۆژى رابردوو دووجار به‌شێوه‌یه‌كى چڕ بۆردوومانى سنورى قه‌زاى ماوه‌تیان له شارباژێر كرد.
ع