کوردستانی

سه‌دان هه‌زار كارتى ده‌نگدان دراونه‌ته‌وه‌ به‌ هاوڵاتییان

مەودا میدیا - سلێمانی |


سه‌دان هه‌زار كارتى ده‌نگدان دراونه‌ته‌وه‌ به‌ هاوڵاتییان

مه‌ودا میدیا-

له‌ سه‌ره‌تاى ئه‌مساڵه‌وه‌ تا 25ى ته‌مووز، زیاتر له‌ 447 هه‌زار كارتى بایۆمه‌ترى ده‌نگدان دراوه‌ته‌وه‌ به‌هاوڵاتییانى هه‌رێمى كوردستان، پارێزگاى سلێمانیش له‌ پله‌ى یه‌كه‌مدایه‌.

كۆمسیۆنى هه‌ڵبژاردنه‌كانى عیراق رایگه‌یاند "پێدانه‌وه‌ى كارتى بایۆمه‌ترى ده‌نگدان به‌ هاوڵاتییانى هه‌رێمى كوردستان به‌رده‌وامى هه‌یه‌ له‌و بنكانه‌ى كه‌ دیاریكراون".

باسى له‌وه‌شكرد "داوا ده‌كه‌ین له‌ هاوڵاتییان سه‌ردانى بنه‌كان بكه‌ن بۆ وه‌رگرتنه‌وه‌ى كارتى ده‌نگدانیان بۆ ئه‌وه‌ى مافى ده‌نگدانیان هه‌بێت".

بڕیاره‌ رۆژى 20ى تشرینى یه‌كه‌مى ئه‌مساڵ، هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مانى كوردستان به‌ڕێوه‌بچێت و كۆمسیۆنى هه‌ڵبژاردنه‌كانى عیراق سه‌رپه‌رشتى ده‌كات.

ع
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان