کوردستانی
زەوی دەدرێتە ئەو فەرمانبەرانەی كارتی زانیارییان سنوری ماددەی 140ە.
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
بەپێی بەرنامەی حكومەتی هەرێم بۆ دابەشكردنی زەوی، هیچ فەرمانبەرێك لە وەرگرتنی زەوی بێبەش نابێت بەو فەرمانبەرانەشەوە كە كارتی زانیارییان سنوری ماددەی 140ە.
ساسان عەونی، وەزیری شارەوانی حكومەتی هەرێمی كوردستان رایگەیاند " گوێرەی ڕێنماییەكان ئەو فەرمانبەرانەی كارتی زانیارییان ناوچە كوردستانییەكانی دەرەوەی هەرێمی كوردستانە، لە پێدانی زەوی بێبەش ناكرێن و لە نزیكترین شوێنی نیشتەجێ بوونیان زەویان پێدەدرێت".
وتیشی"دوێنێ چوارەمین كۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزارەتی شارەوانی بەڕێوەچووە بۆ پێدانی دەسەڵاتی زیاتر بە بەشێك لە شارەوانییەكان لە پێناو خێراتركردنی كارەكان، هەر لەو كۆبوونەوەیەدا شارەوانییەكان ئاگادار كرانەوە لە ماوەی هەفتەیەك بۆ 10 رۆژ، لە هەموو شارەوانیی و بەشەكان كارەكان تەواو بكرێن.
ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد "هەندێك شارەوانی زەوی پێویستیان بۆ دابەشكردن هەیە، بەڵام لە سنووری بەشێك لە شارەوانییەكان زەوی نییە، بۆیە هەوڵدەدەن بە خێرایی زەوی بۆ ئەو شوێنانەش تەرخان بكەن".
ئ.پ
.